AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٧ ٠٨:٤٦

بە ئامادەبوونی خەڵک بەڕێوەچوو

حەماسەی نەتەوەییەک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین/ ڕێپێوانی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران+ ڤیدیۆ و وێنە

حەماسەی نەتەوەییەک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین/ ڕێپێوانی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران+ ڤیدیۆ و وێنە

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی ئەمڕۆ لە زیاتر لە دوو هەزار شوێنی ئێران بەڕێوە دەچێت .

وەکوو ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش خەڵکی ئێران لە مزگەوت و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شار و گوندەکانی سەرتاسەری وڵات بۆ ئەو شوێنەی نوێژی هەینی تێدا بەڕێوە دەچێت ڕێپێوان دەکەن.

حەماسەی نەتەوەییەک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین/ ڕێپێوانی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران+ ڤیدیۆ و وێنە

وتاردەری سەرەکی ئەم ڕێوڕەسمە لە تاران، سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دەبێت.

دروشمی ڕێپێوانی ڕۆژی قودسی ئەمساڵ بریتییە لە "ڕۆژی قودس، لە زریانی ئەقساوە بۆ زریانی ئەحرار".

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە هەلومەرجی جیاوازی پێشهاتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتین لە ئارادایە.

ئەمساڵ بە هۆی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و شەهادەتی زیاتر لە ۳۳ هەزار فەلەستینی و خرۆشی خەڵکی سەرانسەری جیهان بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی و گوشار بۆ وەستاندنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە و ئیدانەکردنی هێرش بۆ سەر باڵەخانە کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا و شەهادەتی حەوت ڕاوێژکاری سەربازی ئێران، جیاوازە لەگەڵ ساڵانی تردا.

لە سایەی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران، پرسی قودس و فەلەستین بووەتە خەمی هەرە گرنگی جیهانی ئیسلامی، و ئەمساڵ زوڵملێکراوی گەلی فەلەستین بۆ جیهان سەلمێنراوە و ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی خەڵکی ئێران و ئازادیخوازانی بەشەکانی دیکەی جیهان پشتی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستینیان گرتووە و داگیرکەرانی تووڕە کردووە.

حەماسەی نەتەوەییەک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین/ ڕێپێوانی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران+ ڤیدیۆ و وێنە

سەردار سەلامی: هونەری نەتەوەی ئێران شکاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکانە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی وتی: هۆشداری دەدەین کە هیچ چالاکیەکی هیچ دوژمنێک دژ بە ئێرا بێ وەڵام نابێت. هونەری نەتەوەی ئێران شکاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکانە.

سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشێ ئیسلامی لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینی لە ڕۆژی قودس لە تاران وتی: ئەمڕۆ تەرمی موجاهیدانی گەورەمان بەدەستەوەیە. شەهید سەردار "محەمەد ڕەزا زاهیدی" کە ئێمە پێمان دەوت"عەلی"، موجاهیدێکی سەربەرز بوو، پیاوێکی ڕاستگۆ بوو.

وتیشی: شەهید زاهیدی لە 43 ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئەمڕۆ جلوبەرگی جیهادی لەبەردایە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ڕژێمی زایۆنی ناتوانێ لەو فیتنەیانەی کە دروستی کردووە خۆی دەرباز بکات . هۆشداری دەدەین کە هیچ کارێکی هیچ دوژمنێک لە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نامێنێتەوە.

حەماسەی نەتەوەییەک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین/ ڕێپێوانی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران+ ڤیدیۆ و وێنە

بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس

حوجەتوئیسلام ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە شاری تاران کرد.

ئامادەبونی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی قودس

خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەشداریی بەشکۆیان کرد لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس.

خەڵکی ڕووژەوانی کوردستان دروشمی نەمان بۆ ڕژێمی زایۆنیان بەرز کردەوە.

News ID 49702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha